کوردستانی
حکومەتی هەرێم: پابەندین بە یاسای قەرزی حکومەتی عیراقەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_ کاروان نوری
وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیارییەک لەسەر رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەخاتەڕوو و باس لەوە دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی بە یاسای قەرزی حکومەتی عیراق راگەیاندووە و ئەوەش رووندەکاتەوە، داوایانکردووە لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا کۆببنەوە بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاساکە.
خالید شوانی، وەزیری هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری بەغدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبوونی بە یاسای قەرزەوە راگەیاند" و دەشڵێت "بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ 8/12/2020 بە رەسمی حکومەتی فیدراڵی عیراقی ئاگادارکردەوە".
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "داوامانکردوە لایانە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا (هەرێم و عیراق) کۆببنەوە بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی یاساکە"و باس لەوەش دەکات "داواکارین حکومەتی فیدراڵ ئەرکی خۆی جێبەجێبکات و شایستە داراییەکانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران کە لە یاساکەدا ئیقرار کراوە دابین بکات".
ک. ن