عارف قوربانی
ئایا كورد میلله‌ته؟
له‌به‌ر هاوشێوه‌بوونی چیرۆكی كورد و جوو له‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌مان چه‌ندین سه‌ده خاك داگیركراو و په‌رته‌وازه و بێ ناسنامه و بێ ده‌وڵه‌ت بووین، هه‌روه‌ها هه‌ردوو لامان وه‌ك قوربانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی سته‌مكاری جیهانی، جینۆساید كراوین. زۆرجار خۆمان به‌وان به‌راورد ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌و لێكچوونانه پرسیارێكیش له خۆمان بكه‌ین ئایا هه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ی كورد له‌چی شتێك‌دا له جوو ده‌چین؟ ئه‌م وتاره شوێنی به‌راوردكاریی زیندوێتی ئه‌وان و پاشكه‌وتوویی ئێمه‌ی تێدا نابێته‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستمه ته‌نیا یه‌ك خاڵ به نموونه بهێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه به‌رده‌م پرسیارێكه‌وه و له خۆمان بپرسین ئایا ئێمه میلله‌تین؟.
به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا من تیایدا ژیاوم، ساڵێك ده‌بێت هیچ په‌یوه‌ندی و گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ ته‌یموری ئه‌نفالدا نه‌مابوو، له‌م رۆژانه ئه‌و منی دۆزییه‌وه و وه‌ك هه‌میشه كه‌وتینه‌وه گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌نفال و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، سه‌رنجی راكێشام بۆ بابه‌تی ئه‌و رووفاتانه‌ی ساڵی رابردوو له‌ناو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ژن و منداڵی ئه‌نفال له بیابانه‌كانی سه‌ماوه ده‌رهێندرابوون و برابوونه (به‌غدا)، دیاره یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی سه‌رۆك كۆمار زانیاریی ئه‌وه‌ی پێداوه كه رووفاته‌كان به‌جۆرێك شێوێندراونهته سه‌ر یه‌كتریدا لەجیاتی ئه‌وه‌ی كار بۆ ناسینه‌وه‌یان بكرێت، یان هیچ نه‌بێت هه‌ر لاشه‌یه‌ك هه‌وڵبدرێت به‌شه‌كانی رووفاته‌كه‌ی پێكه‌وه‌بن، سه‌ری كه‌سێك له تەرمی كه‌سێكی دیکە دراوه و ده‌ست و قاچ گۆڕدراوه و... تادوایی.
پێشتریش ته‌یموور چه‌ند جارێك له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی رووفاته‌كان چووه شوێنی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه و هۆشداری ئه‌وه‌ی دا، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی یاسای تایبه‌ت به گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و بنه‌ما زانستییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دیاریكردووه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووفاته‌كان ناكرێت و زۆر به‌ڵگه و زانیاریی گرنگ هه‌ن كه بایه‌خیان پێنه‌دراوه. دیاربوو تێگه‌یشتنی ئه‌و به‌و جۆره بوو كه لایه‌نی عیراقی نایانه‌وێ ئه‌م كه‌یسه زۆر گرنگی پێبدرێت و مه‌به‌ستیانه به پهردهپۆشكراویی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، راسته رژێمی به‌عس و سه‌دام ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، بەڵام سه‌ره‌نجام نایانه‌وێ ناو و ناوبانگی وڵاته‌كه‌یان له دنیادا به‌وه بناسرێت كه عیراقی عه‌ره‌بی، كوردیان جینۆساید كردووه.
ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حوكمی شیعه‌كانیش له عیراق ئه‌وه‌ی بۆ سه‌لماندین كه عه‌قڵیه‌تی حوكمڕانی به رووخانی سه‌دام نه‌گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی گۆڕاوه ته‌نیا ناو و وێنای كه‌سه‌كانه. بۆیه چاوه‌ڕوانییه‌كی بێئاكامه ئه‌گه‌ر كورد چاوی له‌وه بێت لایه‌نی عیراقی بچێته ژێر باری هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی رووفاتی ناو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان. ئه‌م پرسه ناكرێت بۆ عه‌ره‌به‌كانی عیراق جێبهێڵدرێت، پێویسته كورد خۆی پلان و به‌رنامه‌ی هه‌بووایە بۆ ئه‌وه‌ی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌یسه بكات.
ساڵانی سه‌ره‌تای كه‌وتنی سه‌دام چه‌ند تیمێك له هه‌رێمی كوردستان پێكهێندران بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوان و دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، به‌نده سه‌رۆكی یه‌كێك له‌و تیمانه بووم به زانیارییه‌كانی تیمه‌كانی ئێمه و ئه‌مەریكییه‌كان و هاوكاریی خه‌ڵك زیاتر له 300 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له كه‌ركووكه‌وه تاوەکو بیابانه‌كانی سعودیه دۆزرانه‌وه و به‌ڵگه و زانیاریی دروستی به‌رده‌ست هه‌بوون، كه ده‌یانسه‌لماند گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ژن و منداڵ و گه‌نجه‌كانی كوردن، به‌ڵام به‌دوای ئه‌مه‌دا پلانی كرده‌یی نه‌بوو بۆ ده‌رهێنان و هێنانه‌وه‌یان. ئێستاش سه‌رباری شێواندنی شوێنی به‌شێكی زۆر له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه، به‌ڵام هێشتا زانیاریی لەباره‌ی به‌شێكیان له‌به‌رده‌ستن كه بتوانرێت به‌شێوازێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، كه له‌لایه‌ك ببێته هۆی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌عنه‌وی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له رێگه‌ی پشكنینی (دی ئێن ئه‌ی) رووفاته‌كان بناسرێنه‌وه و له نزیكترین ده‌روازه‌كانی ژیانی ئازیزانیان له مۆنۆمێنته‌كان دابنرێن. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ش هێشتا به‌ته‌واوی له‌ده‌ست نه‌چووه كورد بتوانێت كاری له‌سه‌ر بكات بۆ راكێشانی سه‌رنجی جیهان و بیكاته به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ی كه جیهان به‌دوای چاره‌ی پارێزگارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بێت بۆ كورد تاوەکو له كۆمه‌ڵكوژیی دیکە پارێزراوبێت.
به‌ڵام خوێنساردی كورد چ وه‌ك ده‌سه‌ڵات و چ وه‌ك میلله‌تیش جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، ئه‌مه‌یه ده‌مانخاته به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی له خۆمان بپرسین ئایا ئێمه میلله‌تین؟ به‌درێژایی مێژووی ململانێی عه‌ره‌ب- ئیسرائیل زۆرجار له میدیاكان گوێبیستی هه‌واڵێكی چه‌ندباره ده‌بووینه‌وه، كه ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی رووفاتی ته‌نیا یه‌ك سه‌ربازێكی، سه‌دان زیندانیكراوی عه‌ره‌بی رادهستكردووەتهوه. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی هه‌ندێجار وا لێكدهدرایهوه كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ به عه‌ره‌به‌كان بڵێت نه‌ك جوویه‌كی زیندوو، ته‌نانه‌ت یههوودییهك به مردووییش به‌هاكه‌ی به‌رانبه‌ر به ژیانی سه‌تان عه‌ره‌به، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه رێزگرتنه له‌خود وه‌ك جوو. ئێمه‌ی كورد ئه‌گه‌ر لێره‌وه له‌و به‌راوردكارییه بڕوانین تووشی شۆك ده‌بین. نه‌ك هه‌ر بۆ جوو، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی شه‌ڕ روویداوه ده‌بینین دوای ده‌یان ساڵ هێشتا به‌شوێنی رووفاتی سهربازهكانیانهوهن. ئه‌وه ده‌وڵه‌تی كوێت دوای سێ ده‌یه ئێستاش له‌گه‌ڵ عیراق ئه‌و مه‌له‌فه‌ی به‌كراوه‌یی هێشتووەته‌وه كه رووفاتی چه‌ند كه‌سێكی نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین له ئاستی ئه‌و بێده‌ربه‌ستی و خوێنساردییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، حزبی كوردی، میدیای كوردی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیش به‌رامبه‌ر به ئه‌نفال. ئێستاش له كه‌ركوكه‌وه بۆ حه‌مرین و تاوەکو بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ر هه‌ر بسته‌خاكێك هه‌ڵده‌یته‌وه ئێسك و پرووسكی هه‌زاران كچ و كوڕی كوردی تێدا ده‌دۆزیته‌وه. نه‌ك ئه‌مه ناكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ماوه كه ساڵی پار هه‌ڵدرایه‌وه‌و 173 رووفاتی ژن و منداڵی كوردی تێدا دۆزرایه‌وه، ئه‌وه زیاتر له ده مانگه له (دادپزیشکی) به‌غدا كه‌وتوون و دوور نییه ماوه‌یه‌كی دیکە هه‌واڵی ئه‌وه نه‌بیستین بڵێن به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه كۆگاكه سووتاوه و له‌ناوچوون.
جارێك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی وتم ئه‌گه‌ر سبه‌ی منداڵی به‌رپرسێكی كورد له گه‌شتێكدا بۆ كه‌ناری ده‌ریایه‌ك بكه‌وێته ناو ده‌ریاوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزرێته‌وه، دڵنیابن باشترین ژێرده‌ریاییه‌كانی جیهان و تیمی تایبه‌تی بۆ به‌كرێ ده‌گرن تاوەکو ته‌رمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌و بیهێننه‌وه، كه‌چی له ته‌نیشتمانه‌وه به هه‌زاران رووفاتی ئه‌نفالكراو هه‌ن، به‌زۆریش ناتوانین بڕوا به ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بهێنین كه بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نیشتمان، به راستی كوردبوون سه‌خته.