کوردستانی
یەکێتی، پارتی و گۆڕان گەیشتنە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات، بەپێی زانیارییەکان یەکێتی، پارتی و گۆڕان لەسەر ئەوە رێککەوتوون هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای سیاسی سەردانی بەغدا بکات.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە بینای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی، پارتی و گۆڕان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە واز لە موزایدەی سیاسی بهێنن، هەروەها بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای سیاسی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەگەڵ حکومەتی عیراق.
هەروەها، بڕیارە یەكێتی، پارتی و گۆڕان راگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاوبکەنەوە لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان و ئەو بڕیارانەی کە هەرسێ لایەنەکە لەسەری رێککەوتوون.
س.س