کوردستانی
شۆفێرێک دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت خۆی دەکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ لە ناحیەی مەیدان دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلێک تووشی رووداوێ هاتوچۆ دەبێت شۆفێرەکەی بە چەقۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/08 لە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ لە سنووری ناحیەی مەیدان نزیک گوندی (خڕکنی) ئۆتۆمبیلێکی جۆری (مسیوبۆشی لانسر) کۆنترۆڵ لەدەستدا و وەرگــەڕا،شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سەلامەتی دەرچوو، بەڵام لە شوێنی رووداوەکە چەقۆ لەخۆی دەدات و گیانلەدەستدەدات".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی خۆکوشتنی ئەو شۆفێرەوە هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.
س.س