کوردستانی
دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییانی شاری هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی هەبوونی چەند حاڵەتێکی تەقەکردن و کوشتن و شەڕ و ئاژاوە لەناو شاری هەولێر لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و رایدەگەیەنێت هاوڵاتییان شاری هەولێری پایتەخت دڵنیا دەکەنەوە کە بە هەموو توانایەکیانەوە بە پشت بەستن بە توانا و چاو کراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ سەروماڵیان دەپارێزن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی تەقەکردن و کوشتن و شەڕو ئاژاوە لەناو شاری هەولێر ڕوویاندا کە بەداخەوە چەند کەسێکی نابەرپرس لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و مامەڵەکردن و قەرزاری ئەنجامیاندا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری هەولێر لە ئاسایش و زێرەڤانی و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ کە بەشە و رۆژ لەئەرکدان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دەرچووان لەیاسا توانرا چەند کەسێک لەو تاوانبارانە دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر چەند چەکێک و ئۆتۆمبێلێکدابگیرێت کە بەنایاسایی بەکارهاتوون".
ئاماژە بەوەشکراوە "ویڕای دەستخۆشیمان لەهێزە ئەمنیەکان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان، وەک پارێزگای هەولێر سەرجەم هێزەکانمان دەستکراوەکردووە لەئیجرائات وەرگرتن و دەستگیرکردنی هەرسەرپێچیکارێک کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەڵگرتبێت یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆبەکاربهێنن، هەموو ئەو کەسانەشی کە کارمەندی ئەمنین یان سەربازین لەدەرەوەی شوێنی کارکردنی فەرمی خۆیان چەکیان پێبێ یان ئۆتۆمبێلی سەربازی بەکاربهێنن، ئەوا دەستبەجێ دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکانییان دەگیرێت و پاشان ڕێکاری یاساییان لەبەرانبەردا دەگیرێتەبەر".
ئەوەش هاتووە "لێرەشەوە جارێکی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە کە بەهەموو توانایەکمانەوە بەپشت بەستن بەتواناو چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆ سەروماڵیان دەپارێزین و داواش لەهاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن".
س.س