کوردستانی
کاتی سەردانیکردنی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2020 شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سەردانەکە بە مەبەستی بەردەوامیدانە بە گفتوگۆكان وگەیشتن بەڕێككەوتن لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان و بەتایبەت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق".
س.س