کوردستانی
لەم قەزایە بڕیاری راگرتنی دەوام درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دەوامی بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکانی قەزای دەربەندیخان بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە راگیرا و لەلایەن فەرمانبەرانەوە مامەڵە و فایلەکان براونەتەوە ماڵەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە فەرمانگەکانی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دەوامی بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکانی قەزای دەربەندیخان بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە راگیراوە".
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو "فەرمانبەران لەپێناو پاراستنی مامەڵەی هاوڵاتییان سەرجەم ئەوراق و مامەڵەکانیان بردووەتەوە ماڵەوە"، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە لە بەشێک لە فەرمانگەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێندراوە.
س.س