کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچە و پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و گرژی و خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دەوروبەری کۆدەبێتەوە.  
  
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ تاوتوێكردنی پرسی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021 کۆدەبێتەوە".  

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بڕیارە، رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان و بابەتی دەستپیكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، تاوتوێ بکرێت.
  
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگەیاند، بڕیارە‌ ئەمڕۆ چوارشە‌ممە‌ شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات.  
Qaiwan
Qaiwan