کوردستانی
ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغدا.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2020، شاندی باڵای حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بكات".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سەردانەکە بە مەبەستی بەردەوامیدانە بە گفتوگۆكان و گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكان و بەتایبەت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقدا".

بیروڕا