کوردستانی
زانکۆیەکی سلێمانی چوار رۆژ پشووی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌راهه‌مكردنی كەشێكی ئارام، ماوەی چوار رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌راهه‌مكردنی كەشێكی ئارام، ماوەی چوار رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند.
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "له پاش كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پاڵپشت به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا به راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگەکان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "پشووەکە له رۆژی چوارشه‌ممه 9ی ئەم مانگە دەستپێدەکات تاوەکو رۆژی یه‌كشه‌ممه 13ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت، هاوکات شەوی رابردوو، لیژنەی باڵای ئەمنی ھەرێمیش بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی لەنێوان پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەرکرد.