کوردستانی

سلێمانی: کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی: کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی بایکۆتی دەوامیان کرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەهۆی نەدانی مافەکانیان کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی له ‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بایکۆتی دەوامیان راگه‌یاند و جەختیشیان کردووەتەوە، ناچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە، زیاتر له ‌145 كارمه‌ندى خۆبه‌خشى ته‌ندروستی، له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بڕیاریاندا نه‌چنه‌وه‌ سه‌ركار و بایكۆتى ده‌وام دەکەن، سێ بەشی کارەکانی نەخۆشخانەکەش به‌هۆى بایكۆتى ئه‌وانه‌وه‌ پەکی کەوتووە.

نوێنەری ئەو کارمەندانە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند "ناچینه‌وه‌ سه‌ركاره‌كانمان، سه‌رۆكى حكومه‌ت ‌و وه‌زیرى ته‌ندروستى كه‌رتى ته‌ندروستىیان پەکخستووە".

ئەوەشیان خستەڕوو "له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هه‌ر پزیشكێك له‌ رۆژێكدا زیاتر له‌ 100 نه‌خۆش ده‌بینێت ‌و له‌مانگى 7یشه‌وه‌ هه‌موو هاوكاریه‌كان بۆ پزیشك ‌و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا وه‌ستێندراون".
Qaiwan
Qaiwan