کوردستانی
یاد نەقشبەندی: داوامان کردووە کێشەی کارمەندانی تەندروستی چارەسەر بکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەهۆی نەدانی مافەکانیان کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی له نهخۆشخانهى هیوا بایکۆتی دەوامیان راگهیاند و جەختیشیان کردووەتەوە، ناچنهوه سهر كارهكانیان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش روونکردنەوە دەدات.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بە مەودا میدیای راگەیاند "زیاتر له 145 كارمهندى خۆبهخشى تهندروستی، لهنهخۆشخانهى هیوا بایکۆتی دەوامیان کردووە، ئەوەش بە راستی ئێمە وەک بەڕێوەبەری نەخۆشاخەنەکە بایکۆتی ئەو کارماندانە بە مافێکی رەوای خۆیان دەبینین، چونکە بەشێکی زۆری ئەو کارمەندانە پارەی ئەوەیان پێنەماوە هاتوچۆ بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کارمەندانە راستە خۆبەخشن بەڵام بۆ دابینکردنی مووچەکانیان و شایستە داراییەکانیان داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کردووە، بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی ئەو کارمەندانەمان بۆ چارەسەر بکەن"، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی زانیارییەکانی مەودا سێ بەشی کارەکانی نەخۆشخانەکەش بههۆى بایكۆتى ئهوانهوه پەکی کەوتووە.