کوردستانی

شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا کەوتەڕێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاندی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا کەوتەڕێ
مەودا میدیا - کاروان نوری

شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.
  
سەمیر هەورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگەیاند "چوونی شاندەکە بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ رێككە‌‌وتنە سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدراڵ". 
  
ئەوەشی ئاشکراکردووە "بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عیراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان".  
  
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر دوێنێ لە كۆبوونه‌ى هاوبه‌شى پارتى و يه‌كێتى و گۆڕان له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بڕياردرا به‌ زووترين كات‌ شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات.
Qaiwan
Qaiwan