کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و هەبوونی کێشەی خێزانی، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی نا بە تاوانەکەیدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.و.ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر کرد".

ئەوەش هاتووە "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی مادەكانی (7)ی خێزانی و (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان راگیرا و درایە دادگا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan