کوردستانی

بڕی 35 ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی گرنگ تەرخان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی 35 ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی گرنگ تەرخان دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەسەر داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڕی 35 ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پرۆژەی رێگەوبان لە سلێمانی تەرخان دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دەربڕیوە.

مەریوان مەلا حەسەن،  وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەسەر داواکاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و بە نوسراوی نووسینگەی وەزیر ژمارە (49) کە لە رۆژی 9ی ئەیلولی 2020 ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرابوو، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی 35 ملیار دینار بۆ ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی لە بواری رێگەوبان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دەربڕی".

ئاماژەی بەوەشکرد "بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی 8ی کانونی یەکەمی 2020 نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە، تیایدا رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر تەرخانکردنی بڕی 35 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی ژمارەیەک پرۆژەی ستراتیژی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان".

باسی لەوەشکرد "تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ حەوت پرۆژەی ستراتیژییە کە پێکهاتوون لە، دروستکردنی رێگەی دووسایدی (دوکان - چورقوڕنە) و پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگە کۆنەکان بە بڕی پێنج ملیار دینار، هەروەها تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دووەمی رێگەی (وارماوا، زاڕەیەن و دەربەندیخان) و نۆژەنکردنەوەی سایدە کۆنەکە".

مەریوان مەلا حەسەن وتی "تەرخانکردنی بڕی دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنی پردی شانەدەری رێگەی سەیدسادق تەرخانکردنی و بڕی سێ ملیار دیناریش بۆ دروستکردنی رێگەی خێران باشماخ - پێنجوێن لەگەڵ دوو یەکتربڕ (قۆناغی دوەم)".

وتیشی "تەرخانکردنی بڕی چوار ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێگەی سایدی دوەمی (دوکان - چوارقوڕنە) و پردەکان و نۆژەنکردنەوەی رێگە کۆنەکە بە درێژی 19کم (قۆناغی دوەم) تەرخانکردنی، هەروەها بڕی حەوت ملیار دینار بۆ دروستکردنی رێڕەوی دووەمی رێگەی (هەڵەبجە - سەیدسادق) بە درێژی 28.8کم، لەگەڵ تەرخانکردنی بڕی 10 ملیار دینار بۆ دروستکردنی سایدی دووەمی رێگەی (کەلار - کفری)".

ئەوەشی خستەڕوو "لە ئێستادا بەشێک لەو پرۆژانە کارکردن تیایاندا بەردەوامە و لە ماوەکانی رابردووشدا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پرۆژەکانی بەسەرکردبووەوە و بڕیاری بەگەڕخستنەوەی بۆ دەرکردبوون، لەوانەش، پرۆژەی رێگەی دوکان - چوارقوڕنە لە 2020/10/11 و رێگەی باشماخ  - پێنجوێن لە 2020/9/20 بەگەڕخرانەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب