کوردستانی
کارەکانی یاسای چاکسازی لە ماوەی سێ مانگدا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنێ سێشەممە بە مەبەستی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی ئەو سەرنج و تێبینییانەی راپۆرتەكهی حكومەتی هەرێمی کوردستان كه رەوانەی لیژنەكەی كردبوو لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیلیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەگەڵ د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەوەتەی یاسای چاکسازی چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە لەماوەی ئەو سێ مانگەدا زیاتر خۆی لە دەرکردنی پەیڕە و زانیاریدا بینیوەتەوە".
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو راپۆرتەی هاتووەتە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چاکسازییەوە لەدوای دیراسەکردنی راپۆرتەکە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی و پرسیارمان لادروسبوو کە د.عەبدولحەكیم خەسرۆ، سكرتێری لیژنەی باڵای جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و هیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی ئەو پرسیارانەیان داینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆمەڵێک خاڵ هەیە کە رەنگە لە قۆناغی داهاتوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لیژنەی دارایی دووبارە چاوەڕێی راپۆرت دەکات کە بڕیارە سێ مانگ جارێک راپۆرت بێتە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی".
س.س