کوردستانی
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی غاز روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە لە شاری هەولێر دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز هەیە لە 7500 دینارە بۆ 10 هەزار دیناری عیراقی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانەسروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە رێگەی مەودا میدیاوە روونکردنەوە دەدات.
نافیز مستەفا، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانەسروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە کە باس لە گرانبوونی نرخی غازی ماڵان دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ساڵانە ئەو کۆمپانایەی غاز دابین دەکات بۆ کارگەکانی هەولێر دەگۆڕێت و لەوانیە کۆمپانیایەکی دیکە وەریگرێتەوە، لەبەر ئەمەش بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە دوو بۆ سێ رۆژ هەتا مامەڵەکان تەواو دەبێت غاز لەبازاڕ کەم دەبێت، ئەمەش وادەکات کەمێک نرخی غاز بەرز بێتەوە".
سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و سامانەسروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتیشی "ئێستا هیچ کێشەیەک لە نرخی غازدا نییە و غازێک بە 7500 دینارە".