کوردستانی
سلێمانی.. ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ و سەرپێچییەکانی ساڵی 2019 بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت له‌ساڵی 2019دا له‌پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 1247 روداوی هاتوچۆ تۆماركراون ئاماژە بەوەش دەکات به‌پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وی و دوه‌م بێ ئاگایی شۆفێر‌و سێیه‌میش مه‌ینۆشی هۆکار بوون بۆ رووداوەکان.
رائید كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی به رادیۆی ترافیك ئێف ئێمی راگه‌یاندووە "له‌ساڵی 2019دا له‌پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری 1247 روداوی هاتوچۆ تۆماركراون، له‌ئه‌نجامیشدا 190 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 3735 كه‌س برینداربون".
وتوشیەتی "له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 141 كه‌سیان سه‌نشین و 35 پیاده و چوار كه‌سیشیان شۆفێر بوون".
وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كانی ئاشكراكردووە ئاماژەی بەوەکردووە "به‌پله‌ی یه‌كه‌م تیژڕه‌وی و دوه‌م بێ ئاگایی شۆفێر‌و سێیه‌میش مه‌ینۆشی دێت".
له‌باره‌ی سه‌رپێچه‌كانیشه‌وه، رائیدی كاروان محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، 249 هه‌زار سه‌رپێچی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی تۆماركراون".