کوردستانی
ژن و مێردێک پێکەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سۆران دوای ئەوەی ژنەکە گیان لەدەست دەدات مێردەکەشی لەدوای مردنی ئەو گیان دەسپێرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، بەیانی ئەمرۆ لە گوندی زار گەلی بەلەکیان سەر بە قەزای سۆران ژنێک بەهۆی جەڵتەوە گیان لەدەست دەدات، دواتر دوای زیاتر لە 15 خولەک هاوسەرەکەشی بەهۆی گیان لەدەستدانی ژنەکەیەوە کۆچی دوایی کردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ژنەکە ناوی "سەروین کەسەبار" و پیاوەکەش ناوی "حکمەت مەحمود"ە.