کوردستانی

په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت
مه‌ودا میدیا-

لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون ده‌كات له‌سه‌ر كه‌یسی گیانله‌ده‌ستدانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ زیندانی ئاسایشی گشتی، كه‌ ئاسایش رایگه‌یاندبوو ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ خۆی كوشتووه‌.  

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه‌ "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌می 2020 لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاووتوێكردنی پرسی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتی (مه‌جید هه‌رووتی) بوو كه‌پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌ بووه‌، دوای تاووتوێكردنی بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت كه‌ بێلایه‌نانه‌ به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌ بكات و به‌پێی به‌ڵگه‌كان راپۆرتی خۆی له‌ رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكات".

له‌ به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویست زانرا كه‌ حزبه‌كان له‌ كاتی روودانی ئه‌مجۆره‌ حاڵه‌تانه‌ رێگه‌ به‌كادر و به‌رپرسه‌كانیان نه‌ده‌ن به‌بێ ئاگاداریی ئه‌وان لێدوانی ناڕاست له‌ راگه‌یاندن بڵاو بكه‌نه‌وه‌".

رۆژی 17ی كانونی دووه‌می 2020 ته‌رمی مه‌جید هه‌رووتی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ رووداوێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌ ده‌ستدا گه‌ڕێندرایه‌وه‌ زێدی خۆی و له‌ گوندی سیساوای شاری هه‌ولێر به‌خاك سپێردرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان