کوردستانی
"ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكی گشتی كه‌سانی خاوه‌ن داهاتن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكی گشتی كه‌سانی خاوه‌ن داهاتن، باس له‌وه‌ش ده‌كات لابردنی تابلۆی سه‌ر دوكان و ناو بازاڕه‌كان له‌لایه‌ن دوكاندار و كاسبكارانه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه.
زه‌رده‌شت ره‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "به‌شی نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی شاره‌وانیمان رۆژانه هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و رۆژانه چه‌ندین شوێن كه زیاده‌ڕۆییان كراوه‌ته سه‌ر تێكده‌درێن وه‌ك خانوو یان گه‌راج".
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی وتی "ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر موڵكی گشتی كه‌سانی خاوه‌ن داهاتن، ده‌چن موڵكی شاره‌وانی داگیر ده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه به‌هاوڵاتیان".
ده‌رباره‌ی لابردنی تابلۆی سه‌ر دوكان و مۆڵ و ماركێته‌كان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاشكرایكرد "ئه‌وه بڕیارێكه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه تایبه‌ته به هه‌ر 4 پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵواسینی تابلۆ یان ناونیشانی دوكان حكومه‌ت بڕێك پاره وه‌رده‌گرێت، هاوڵاتیان ئازادن له‌وه‌ی تابلۆكان لێبكه‌نه‌وه یان نا، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات كه بۆی دیاری ده‌كرێت ده‌توانێت تابلۆی دوكانه‌كه‌ی لێنه‌كاته‌وه".