کوردستانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه "نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بانگهێشتێكی فه‌رمی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆسدا ده‌كات كه رۆژانی 21 تا 24ی ئه‌م مانگه له یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا هاتووه "له میانی به‌شداری كردنیدا نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان كۆده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێم و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا ده‌رباره‌ی پرسه هه‌رێمی و جیهانییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن".