کوردستانی
ورده‌كاری چۆنیه‌تی تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان له مه‌ودا میدیا بخوێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت یاسای تایبه‌ت به تاپۆ كردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، دوای به‌ركاربوونی یاساكه، هاوڵاتیان ده‌توانن لێی سودمه‌ند ببن و خانووه‌كانیان تاپۆ بكه‌ن.
شوان زرار، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "دوای 6 مانگ له به‌ركاربوونی یاسای تایبه‌ت به تاپۆ كردنی خانووه زیاده ڕۆكان، هاوڵاتیان ده‌توانن ده‌ست به مامه‌ڵه كردن بكه‌ن به مه‌به‌ستی تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكانیان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وتی "ئه‌م یاسایه سودی هاوڵاتیان و حكومه‌تی تێدایه و هه‌نگاوێكیشه بۆ به شارستانی كردنی شار و شارۆچكه‌كان".
شوان زرار وتیشی "سودی هاوڵاتی له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه له‌وه‌دایه كه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ك به رووبه‌ری 100 مه‌تر دووجا زیاده‌ڕۆیی كردبێت به بڕی 500 هه‌زار دینار بۆی تاپۆ ده‌كرێت، له‌لایه‌كی تر بڕێك پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، له ناو یاساكه‌شدا ئه‌وه به مه‌رج دانراوه كه 60% ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی له رێگه‌ی تاپۆكردنی خانووه زیاده‌ڕۆكان ده‌ست حكومه‌ت ده‌كه‌وێت له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌بێت كه له‌هه‌مان شوێن خه‌رجی بكاته‌وه بۆ ماسته‌رپلان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و شوێنه".