کوردستانی

سالار مەحمود: کازمی نمایشکارێکی وەک شیر هەڵچوو بوو، هەر بۆیە زوو نیشتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سالار مەحمود: کازمی نمایشکارێکی وەک شیر هەڵچوو بوو، هەر بۆیە زوو نیشتەوە
مەودا میدیا-

راوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عیراق رایدەگەیەنێت لە سەردەمی مستەفا کازمیدا دۆخی ئابووریی عیراق خراپتربووە و دۆخی سیاسی شێواوە، ئاماژە بەوەشدەکات  ئاماژەکانی داڕمانی ئابووری و سیاسیی عیراق لەم سەردەمی کازمیدا زۆرتر بووە نەک کەمتر.

سالار مەحمود، راوێژکاری پێشووی سەرۆک کۆماری عیراق لە وتارێکدا کە لە بەشی بیروڕای ماڵپەڕی مەودا میدیادا بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی "کازمی کارمەندی حکومەتە یا سەرۆکی حکومەت" نووسیویەتی "تەنیا ئەرکی کازمی سەرۆکی حکومەتی شێوە کاتیی عیراق، ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، لەماوەی شەش مانگی حوکمڕانیی ئەودا 54 چالاکی مەدەنی و خۆپیشاندەر کوژراون، نامەی خێزان و منداڵەکانی هیاشم ئەلهشامی بەسە بۆ بێهیوایی خەڵکی عیراق بەم شانۆکارە سیاسییە".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا دەڵێت "دۆخی ئابووریی عیراق لە سەردەمی ئەمدا خراپتر بووە، دۆخی سیاسی شێواوتر بووە، دۆخی خزمەتگوزاری کەمتر بووە و دابەزیوە، مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بە یاسای قەرزیشەوە لە سەردەمی مستەفا کازمیدا دواکەوتووە، هەروەها دەستوەردانی دەرەکی زیادی نەکردبێ کەمی نەکردوە، زیندانی نهێنی میلیشیاکان زۆرتر بووە، زۆرترین خۆدەرخستن و کەمترین ئەرکی بەجێهێناوە".

هاوکات باسی لەوەشکردووە "ئاماژەکانی داڕمانی ئابووری و سیاسی لەم سەردەمەدا زۆرتر بووە نەک کەمتر، راستە ململانێکانی ئەمریکا- ئێران لەلایەک و دەستوەردانی تورکیا و لایەنی تریش کاریگەرییان لەسەر دەستبەستنەوە هەیە، هەروەها قەرز لە سەردەمی کازمی لەسەر عیراق زیادی کردووە. کورتهێنان زیادی کردووە. پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئەنجام نەدراوە. وەک سەردەمی عەبادی لە سەردەمی ئەمدا شایستە داراییەکانی کوردستان کەمی کرد و وا بڕدرا"، لە کۆتایی وتارەکەیدا سالار مەحمود نووسیویەتی "کازمی نمایشکارێکی وەک شیر هەڵچوو بوو، هەر بۆیە زوو نیشتەوە".

بۆ خوێندنەوەی وتارەکە کرتە لەم لینکە بکە:
https://mewdamedia.com/articles/12714

س.س
Qaiwan
Qaiwan