سالار مەحمود

سالار مەحمود

کازمی کارمەندی حکومەتە یا سەرۆکی حکومەت؟

تەنیا ئەرکی کازمی سەرۆک حکومەتی شێوە کاتیی عیراق، ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، لەماوەی شەش مانگی حوکمڕانیی ئەودا پەنجا و چوار چالاکی مەدەنی و خۆپیشاندەر کوژراون. نامەی خێزان و منداڵەکانی هیاشم ئەلهشامی بەسە بۆ بێهیوایی خەڵکی عیراق بەم شانۆکارە سیاسییە.

دۆخی ئابووریی عیراق لە سەردەمی ئەمدا خراپتر بووە، دۆخی سیاسی شێواوتر بووە، دۆخی خزمەتگوزاری کەمتر بووە و دابەزیوە، مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بە قانونی قەرزیشەوە لە سەردەمی مستەفا کازمیدا دواکەتووە. دەستوەردانی دەرەکی زیادی نەکردبێ کەمی نەکردوە، زیندانی نهێنی میلیشیاکان زۆرتر بووە، زۆرترین خۆدەرخستن و کەمترین ئەرکی بەجێهێناوە، چەک هەر لەدەستی لە یاسا دەرچوواندایە.

هاوشێوەی سەرۆک حکومەتەکانی پێشوو سەردانەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوە کاریگەریی ئەرێنی ئابووری و کەمکردنەوەی لە دەستێوەردانی دەرەکی نەبوووە، گەندەڵی زیادی کردووە و کەمی نەکردووە، یاریکردن بە نرخی دراوی عیراقی جۆرێکی نوێیە لە داهێنانی گەندەڵی، لە سەردەمی کازمیدا دراوی عیراقی کەم نرختر بووە.

 قەرز لە سەردەمی کازمی لەسەر عیراق زیادی کردووە. کورتهێنان زیادی کردووە. پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئەنجام نەدراوە. وەک سەردەمی عەبادی لە سەردەمی ئەمدا شایستە داراییەکانی کوردستان کەمی کرد و وا بڕدرا.

حەشدی کوردی وەک هێزی نیزامی لە کەرکوک دروستکرا فەرماندەی هێزە چەکدارەکان ئەمە، با چاودێران دیراسەی بەرنامە حکومییەکەی بکەن بزانن دەگمەنترین خاڵی جێبەجێکراوە!

لەوانە دادگاییکردنی بکوژانی خۆپیشاندانەکانی ئۆکتۆبەر، کە نەیکرد و هی سەردەمی خۆشی نەکرد!

کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختی بە درەنگەوە دیاریکرد 6/6/2021 هێشتا دیار نییە لەو کاتەدا هەڵبژاردن بکرێت.

ئاماژەکانی داڕمانی ئابووری و سیاسی لەم سەردەمەدا زۆرتر بووە نەک کەمتر. راستە ململانێکانی ئەمریکا- ئێران لەلایەک و دەستوەردانی تورکیا و لایەنی تریش کاریگەرییان لەسەر دەستبەستنەوە هەیە.

راستە  کازمی لەناو بازنەی دەوڵەتی قوڵی شیعەدا نییە و هێزی چەکدار و کوتلەی پەرلەمانی نییە، راستە زۆربەی قەیرانەکان هی سەردەمی ئەو نین و کەڵەکەبووی رابردوون، بەڵام دەرئەنجام بەڵێن و فوکردنە خۆکانی رەوایی دەدەن بەوەی کە بووترێت:

کازمی نمایشکارێکی وەک شیر هەڵچوو بوو، هەر بۆیە زوو نیشتەوە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan