سالار مەحمود

سالار مەحمود

دوو ئامۆژگاریی دانیال میتەران بۆ كورد

ساڵی 2009 دانیال میتەران هاتە هەولێر و لە پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پڕ ئامۆژگاری پێشکەشکرد. وەکو ئەوەی پێشبینی ئێستای کردبێت. ئەو وتارەی هی ئەوەیە لە هەموو شوێنێکی دەوڵەتیی هەڵبواسرێ بۆ ئەوەی کاربەدەستان  هەموو رۆژێ بیخوێننەوە.

لە دەلاقەی کێشەکانی ئێستاوە وتارەکەی میتەران دەخوێنیتەوە ئینجا دەزانین کورد چەن بێباک بووە لە ئامۆژگاری دۆستەکانی. کورد چەنێ سەرگەرمی کاری لابەلا بووە و دۆستەکانی لە خۆی تۆراندووە.

ئەو بەر لە یازدە ساڵ لەبارەی گرنگی ئاو و نەوتی کوردستانەوە بەم جۆرە پەیامی خۆیدا بە حکومەت و پەرلەمان.

یەکەم: ئاو سامانێکە زۆر لە نەوت گرنگترە، چونکە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ مرۆڤایەتی توانیویەتی بەبێ نەوت بژیت، بەڵام ناتوانێت بەبێ ئاو بژیت.

دووەم: بیستوومە‌‌ هەندێکتان پێشنیاز دەکەن کە کوردستان بکرێت بە دوبەی یان قەتەر، من گومانم هەیە لەوەی کە ئەوە روانگەیەکی راست بێت. بەهەرحاڵ زۆر حەیفە ئەم وڵاتە که ‌خاوەنی کولتوورێکی زۆر جوانە و‌ یەکێکە لە لانکەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، ببێتە ئیمارەتێکی نەوتیی قازانجکەر و بەکاربەر‌‌، چونکە ئەگەر شتێکی وا ببێت، خەڵکەکەتان پێناسە و کەسایەتیی خۆی لەدەست دەدات.

لە دوو توێی ئەم دوو خاڵەوە دۆخی ئێستا دەبینین لە قەیرانی ئاو و کێشەی نەوت. چەن دۆستەکانی کورد و خودی هاونیشتمانیان ئازار دراون بەبێ بایەخ مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتی و نیشتمانی کوردستان.

وتارەکەی دانیال میتەران فرە رەهەند و فرە لایەنە بۆ ئێستا ئەو دوو خاڵەم بەپێویست زانی بڵاوببێتەوە.
خ.غ


Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan