سالار مەحمود
کورۆنا پەتای دابڕان و ترازان
سێ ئەرکی گرنگ بۆ رووبەڕووبونەوەی
گەردەلولی نادیاری کورۆنا دونیای بەجۆرێک شێواندوە، تا ماوەیەکی تر ئەو خوریە شێواوە ناچێتەوە سەر ریسەکەی خۆی. هەندێک پێیان وابوو سۆزو ئامێزکردنەوەی زیاتر کردوە. لەکاتێکدا دابڕان و دابڕاندنی لەئاستی تاک و گروپ وکۆمەڵیشی لەگەڵ خۆیدا هێنا.
حکومەتەکان عاجزن لە چارەکردنی کێشە بچوکەکانیش نەک قەیرانە گەورەکان.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەر لە شەپۆلی کورۆنا بەدەست کۆمەڵێ گرفتی بونیادی، کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریەوە دەیناڵان. شەقامەکانی بەغداو بیروت و تاران و ئیستەنبول و قاهیرە، پڕ پڕ بوبوون لە ناڕەزایی و داوای گۆڕینی سیستەمیشیان دەکرد نەک حکومەتەکان. گەرچی کورۆنا سەرکەوتوو بوو لە چۆڵکردنی شەقامە ناڕازیەکان. بەڵام هەموو ماڵێ پڕ بووە لە ناڵەی ناڕەزایی خەفە بوو.
لەولاشەوە تابلۆ تاریکەکانی سوریاو یەمەن و لیبیاش هەر وەک خۆیانن.
گرفتەکان لەئێستادا پترو کەڵەکەبوترن.
کوردستانیش مێرگێکی دابڕاو نیە لەم پانتاییە، داڕمانی متمانەو قوڵتربونەوەی قەیرانە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەکانیش وای کردوە، تا چاو بڕ بکا دابڕان و ترازان لەهەموو ئاستەکاندا هاتونەتە کایەوە. بە جۆرێک حکومەت عاجزە لە دابینکردنی رێوشوێن بۆ چارەی گرفتی شارە بچوکەکانیش نەک پارێزگاکان.
لەشەڕی داعشدا لەبەرامبەر خوێنی کورد هەموو دونیا خۆی بەپشتیوان ناساند.
لەم شەڕەیاندا نە شۆک بون نە رامانی گەرەکە کە هەر لەبەرەتای پەتاکەوە کوردستان بێ پشتیوان ماوەیەوە.
سنورەکان کراوەن بۆ هاتنی ڤایرۆس وەک چۆن سنورەکان کراوەبون بۆ هاتنی تیرۆر.
وەک بینیمان لەسەر ئاستی دونیاش وڵاتانی رۆژئاوا کەمترین هاریکاریان پێشکەش بە ئیتاڵیا کرد سەرەڕای چەندین رایەڵەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی.
هەرچەندە زووە بۆ هەڵسەنگاندنی لێکەوتە وێرانکەرەکانی، چونکە هێشتا لەبۆتەیداین.
مەرجی دەربازبون و مانەوەی کوردستان لەم ئافاتە کوشندەیە. سۆڵیدارێتی کۆمەڵایەتی نێوان تاکەکانە. گرنگی دانی کەرتی گشتیە بە ژێرخانی تەندروستی و کۆنترۆڵکردنی سنورەکانی.
ئینجا لەئاستی تاکدا سێ هەنگاوی هەنوکەیی گرنگی تر پێویستن ئەوانیش:_ یەکەم خۆپارێزی دووەم خۆپارێزی سێیەمیش هەر خۆپارێزییە.