سالار مەحمود
عیراق بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات
وڵاتەکە وەک بڵێی لەسەر لێواری رووداوێک یا لافاوێک بێ، عیراق بەو جۆرە چاوەڕوانی بومەلەرزەیەک دەکات. ئاماژەکان وا دەردەخەن دۆخی عیراق تەحەمولی ئەو هەموو کێشانە ناکەن. دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە. بەتایبەتیش بەشداری نەکردنی ئەیاد عەلاوی و راگەیاندنی پاشەکشەی سەدرییەکان لە هەڵبژاردن و لە حکومەتیش ئاماژەن.
پارێزگای ناسریە وەک ناوەندێکی روناکبیری لە مێژووی عیراقدا رۆڵی گەورەی هەبووە لە وەرچەرخان و گۆڕانە سیاسییەکان، لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی پێرارەوە تائێستا ئەو شارە دەکوڵێ و ناگیرسێتەوە، بەپێچەوانەی هەموو پارێزگاکانی تری باشوور.
پێدەچێ ئاگری ئەو پارێزگایە جارێکی تر هەموو پارێزگاکانی تر بگرێتەوە بەتایبەتی دوای گوتاری کشانەوەی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردن و بوونی ململانێی توند لەنێوان پارێزگاری ناسریە و خودی سەدرییەکان.
هەرچەندە موقتەدا سەدر هەر دە رۆژ جارێک میزاجێکی جیاوازی خیتابی هەیە و دوور نییە هەفتەی داهاتوو شتێکی پێچەوانە بڵێت.
سەدرییەکان بەهۆی ئەوەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کارەبا لەلای ئەوان بووە زۆر سەرکۆنە دەکرێن دوای وازهێنانیشیان بەهۆی سووتانی نەخۆشخانەکان لە بەغدا و ناسریە و مردنی سەدان هاوڵاتی.
بەشدارینەکردنی ئەیاد عەلاوی لە هەڵبژاردن و سەدرییەکانیش وا دەکەن لایەنی تریش هەمان هەڵوێست رابگەیەنن.
خۆ رێکخستنەوە و جووڵەی گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی حکومەت و تێکچوونی تەواوەتی ئاوازی سیاسی ناوماڵی شیعە ئاماژەن، کە دۆخی عیراق لە بارێکی دژواری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەوتۆدایە ئاسۆی ئارامی تیادا بەدی ناکرێت.
حکومەت و پەرلەمانی عیراقیش نەیانتوانی لە کێشەکانی خەڵک کەمبکەنەوە و رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە و پرۆژەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بکەن بە یاسا.
عیراق هاوینێکی سەختی پڕ لە رووداوی چاوەڕواننەکراو بەڕێدەکات و هەرێمی کوردستانیش سەرباری کێشەکانی خۆی بەدەر نابێ لە کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی عیراق.
خ.غ