سالار مەحمود
تورکیا لە کوردستان شکستی هێنا
لەبەرانبەر ئەو تاوان و تەعەدا بەردەوامەی دەوڵەتی تورکیا، پرسیارێکی جەوهەری دەبێت بکرێ. ئەویش ئەوەیە کورد لەکوردستانی عیراقدا چی بکات؟
بە چ میکانیزمێک دەتوانرێ رێ بگیرێت لەو هەموو کوشتنی خەڵکی بێتاوان و هاوڵاتیانەی دەبنە ئامانجی هێرشی ئاسمانی و زەمینی دەوڵەتی تورکیا لەناو قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان. بەپێی ئەزموون دەرکەوتوە تورکیا سەرکەوتوو نابێ و ئاڵۆزیی زیاتر دەخاتە سەر ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەو گرژی زیاتر لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دروست دەکات.
ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەناوی چنگی پڵنگ شکستی هێنا. هەرچەندە چەندان هاوڵاتی و خەڵکی سڤیل و پێشمەرگەو سەربازی عیراقی کردۆتە ئامانج و بوون بەقوربانی.
لەبەیەکژدانی هێزە کوردیەکانیش سەرکەوتوو نەبوو.
تورکیا بەدەر لە بەدینەهێنانی ئامانجی سەربازی لە رووی سیاسی و یاسای نیشتمانی و جیهانیشەوە تووشی رەخنەی توند بۆتەوە.
دەسەڵاتە گشتیەکانی هەرێم پێویستە هەنگاوی دیبلۆماسی و کرداری بنێن بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلکاریانەی تورکیا.
هەرێم و بەغدا بەهەماهەنگی فشاری نێودەوڵەتی بکەن بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیاو گەڕاندنەوەی سوپاکەیان.
لەبەر ئەوەی ئاسمانی عیراق و هەرێم لە ژێر چاودێری ئەمریکادایە فڕۆکەی تورکیا بەبێ ئاگاداری ئەوان ناتوانن کردەی سەربازی ئەنجام بدەن. لەم سۆنگەیەوە ئەمریکاش خەتابارە لەو تاوانانەی تورکیا لە کوردستان ئەنجامی دەدات.
چارەسەر چیە؟ چۆن کۆتایی بەم شەڕە دێت؟
نزیکترین و باشترین رێگا چارە راوەستانی دەستدرێژیەکانی تورکیایە. دواتر دەستکردن بەگفتوگۆ لە دوو ئاستدا:_
یەکەم:_ پرۆسەی ئاشتی دەست پێ بکاتەوە لەناوخۆی تورکیاو دەوڵەت دەستپێشخەری بکات لە ئازادکردنی پەرلەمانتارو سەرۆک شارەوانیەکانی کورد.
دووەم: هەرێمی کوردستان و تورکیا بەئاگایی دەوڵەتی عیراق لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتی و پرەنسیپی رێزگرتن لەسنوری وڵاتان. بگەنە جۆرێک لە تێگەیشتن لە پێناو رەواندنەوەی ئاڵۆزیەکان لەلایەک و هاوکاریکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەناو تورکیا لەلایەکی تر.
ئەم هەنگاوانە ئیرادەو واقیعبینی گەرەکە.
لەناو ئەم هەموو قەیرانانەی کە بڕستیان لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ناوچەکە بڕیوە بە تورکیاشەوە. بەتایبەتی خراپبونی ئابوری هەنگاوی کرداری بۆ چارەسەری سیاسی، سەقامگیری دروست دەبێ و سەقامگیریش بوژانەوەی ئابووری و ژیان.
کارتی سەربازی هەرگیزو لەهیچ سەردەمێکدا نەیتوانیوە کێشەی گەلان و حکومەتەکان چارەسەر بکات. بەڵکو دواجار هەر رێگا دوستەکە دەبێت بگیرێتە بەر ئەویش گفتوگۆو رێکاری دیبلۆماسیە. تاگەیشتن بەچارەسەری دیموکراسی.