سالار مەحمود

سالار مەحمود

لە هەڵبژاردنی داهاتوو کورد کورسییەکانی کەم دەکات

 بەپێی ئەو سیستەمەی دانراوە لەگەڵ گۆڕانی بارودۆخەکە کورد لە هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق کورسییەکانی کەم دەکات، لە بنەمادا لەبەر ئەوەی سەرژمێری دانیشتووان نەکراوە دانانی کورسی پارێزگاکانی هەرێم دادپەروەر نیە. 

پشت بەستن بە فۆرمی خۆراک وەک جێگرەوەی سەرژمێری لەسەرەتاوە هەڵە بووە، هەروەها خاڵی نوێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق فرە بازنەیی و نوێنەرایەتی تاکە کەسییە. 

لەیاسا نوێکەدا بەناڕاستەوخۆ ئاماژە بە تۆماری ئەلکترۆنی کراوە، بەڵام ئاکام فۆرمی خۆراک دەبێتە بنەما نەک بایۆمەتری، ئەمەش بواری گەورەتر بۆ ناڕوونی هێشتۆتەوە. هێشتا 100% دەنگدەرانی عیراق کارتی بایۆمەتریان نییە. 

کەمبوونی کورسییەکانی کورد بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەندیی بە پاشەکشەی کوردەوە هەیە لە ناوچە دابڕاوەکان،  یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 2019/12/29 دەنگی لەسەر دراوە لە پەنجا مادە پێکهاتووە، هێشتا نا روون و گرفتدارە، بۆیە پێویستی بە پاشکۆی رونکاریی و تەواوکارییە.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan