سالار مەحمود
زمانی کوردی لە گوتاری دەوڵەتی عیراق
بەپێی دەستووری عیراق زمانی کوردی زمانی فەرمی دەوڵەتە، پێکەوە لەگەڵ زمانی عەرەبی. لەمادەی چواری دەستور چەسپاوە، حکومەتی عەلاوی و مالکی و عەبادی و عەبدولمەهدیش گرنگی بە زمانی کوردی لە راگەیاندن و گوتاری فەرمی حکومەت نەدرا. کازمی بەجیاواز لەوان لە تویتەر بەزمانی کوردی راگەیەنراو دەرئەکات. هێشتا ئەمە بەس نییە. پێویستە لە رۆژنامەی فەرمی وەقائع و لە ناوەندەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیکردنی دیبلۆماسی و رەسمی زمانی کوردی بەکار بهێنرێت.
نابێ شەرم لە زمانی خۆمان بکەین، شەرم ئەوەیە زمانی کوردی بەکار نەهێنرێت. ئیتر بەسە خۆ بە کەم زانین. زمانی کوردی دەوڵەمەندترە لە زمانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە عیراق رەسمیە رێزنەگرتن لێی پێشێکاری دەستورە.
لەماوەی رابردوودا چەن پەرلەمانتارێک لە پەرلەمانی عیراق بە کوردی مداخەلەیان کردو لەلایەن هەندێ لە شۆڤێنیەکان کاردانەوە دروست بوو، تووشی شڵەژان و دەنگەدەنگ بوون. ئەم رەفتارە دژی بنەماکانی شەراکەت و دەستور بوو، بۆیە پێویستە بەفەرمی لە ئاخاوتن و گفتوگۆکاندا بەکاربهێنرێت و بەردەوام بدرێ بە گوێی هەموو لایەکداو بچێتە پرۆتۆکۆڵی دانیشتنەکانەوە و تۆمار بکرێت.
لەهەمان مادە چواری دەستور بڕگەکانی تردا ئاماژە بە چاپی نەختینە و پول و پاسپۆرت و رۆژنامەی فەرمی دەکات، کازمی بە زمانی کوردی جیاوازی لەگەڵ ئەوانی پێش خۆی دروستکردوە. سەرەتایەکی باشە هیوادارم لە پشتیوانی مافە دەستوریەکانی کوردستانی عیراق دەست پێشخەر بێت، ئەگەر ئەمە بکات مێژوویەکی جوان بۆ خۆی تۆمار دەکات وەک چۆن ئەوانی پێشتری نەیانتوانی لەلای کورد ئەو مێژووە تۆمار بکەن.
کەواتە لەم پرۆسەدا تەرجەمەکردنی بەرنامە حکومییەکەیەتی کەتیایدا هاتووە بەپێی دەستور کار دەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتحادی. زیندووکردنەوەی رێکەوتنی ساڵی 2019 ی نێوان هەردوو لا گونجاوترین میکانیزمە و هەردوو لاش خۆیان ئامادە بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لەو چوارچێوەیەدا.
کازمی دەرفەتێکی نوێیە، بۆ بەردەوامی مووچەی فەمانبەران و وەرگرتنی شایستەییەکان و هەنگاوان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکانی تر.