عیراقی
پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بە سێ قۆناغدا تێپەڕدەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاتی یاسایی ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێپەڕیووە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنیت چەند جارێک داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە پرۆژە یاساکە بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتێک پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق دێتە ئەنجومەنی نوێنەران بە سێ قۆناغدا تێدەپەڕێت، یەکەمجار خوێندنەوەی یەکەمی بۆ دەکرێت، دواتر خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، پاشان دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت ، ئەمەش ماوەی مانگێک یان زیاتری دەوێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە پێشتر لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دانیشتین راستەوخۆ داوامانکرد لە نزیکترین کاتدا پرۆژە یاسای بودجە بێتە ئەنجومەنی نوێنەران، پاشان دوای هەفتەیەکی دیکە بە نوسراوی فەرمی داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کرد کە پرۆژەکە بنێرنە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام تاوەکو ئێستا پرۆژە یاسای بودجە نەهاتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستا شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021ی لە بەغدایە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عیراق بەردەوامە.
س.س