کوردستانی
لە ساڵی رابردوو 33 ژن کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە 30 حاڵەتی کوشتنی ژنان لە کوردستان تۆمار کراوە کە پێنج حالەتی لەژێر ناوی نامووس بووە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ساڵی 2019ی زایینیدا، لانیکەم 33 ژن لە پارێزگاکانی ئیلام، لوڕستان، کرماشان، سنە و ئورمیە کوژراون کە 94%ی ئەو حالەتانە بە دەستی کەسانی نزیکی کوژراوەکان وەکوو؛ باوک، هاوسەر و کوڕ و برا بووە.
جیاکردنەوە بەپێی هۆکار
زیاترین رێژەی کوژرانی ژنان بە هۆی کێشەی خێزانی بە تایبەت کێشە لەگەڵ هاوژین بووە و هۆکاری 8 حاڵەتیش بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
کوشتنی نامووسی: 5 حاڵەت کە دەکاتە 15%ی کۆی حاڵەتەکان
کێشەی خێزانی: 18 حاڵەت کە دەکاتە 54.5%ی کۆی حاڵەتەکان
دزینی زێـر و پارە: 2 حاڵەت کە دەکاتە 6.5%ی کۆی حاڵەتەکان
نادیار: 8 حاڵەت کە دەکاتە 24%ی کۆی حاڵەتەکان
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
زیاترین ڕێژەی کوژرانی ژنان لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان تۆمار کراوە کە دەکاتە 66%ی کۆی حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان لە ساڵی 2019:
پارێزگای سنە: 14 حاڵەت
پارێزگای کرماشان: 8 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 5 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 4 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان: 1 حاڵەت
جیاکردنەوە بە پێی پەیوەندی نێوان بکوژ و کوژراو
زیاترین حاڵەتەکانی کوژرانی ژنان لە کوردستان لەماوەی ساڵی 2019 دا بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان وەکوو باوک، هاوژین، برا، کوڕ و دەزگیران تۆمار کراوە.
کوژران بە دەستی کەسانی نزیک: 31 حاڵەت
کوژران بە دەستی کەسانی نەناسراو: 2 حاڵەت
شێوەی کوژران
بەکارهێنانی چەقۆ: 8 حاڵەت
خنکاندن: 8 حاڵەت
بە چەک: 7 حاڵەت
لێدان و کوتان: 4 حاڵەت
هەڵواسین: 3 حاڵەت
سووتاندن: 1 حاڵەت
نادیار: 2 حاڵەت
ناسنامەی 29 کەس لەو ژنانەی کە لە 2019 دا کوژراون بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و تەنیا ناسنامەی 4 کەسیان کە لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە بڵاو کراونەتەوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.