کوردستانی
زانیاریی نوێ سەبارەت بە کارەکانی لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رۆژی سێشەممە 14ی کانونی دووەمی 2020 ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەیەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا لیژنەیەکی 20 کەسی لە ئەندامانی ئەنجومەن پێکهێنا بەمەبەستی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی.
دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتییی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆی 121 ئەندام 20 ئەندام هەڵبژێردرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە دەستمان بە کۆبوونەوەکانمان کردووە و راستە ئێمە لیژنەیەکی 20 کەسین، بەڵام دەرگامان کردووەتەوە بۆ ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەنانەت ئەندامانی دەرەوەی دیکەی سەرکردایەتیش کە خەمخۆری پەیڕەوی حزبەکەن، بۆ ئەوەی بێن گفتوگۆ بکەن لەگەڵمان سەبارەت بە بڕگە و ماددەکان، بەڵام ئەو ئەندامانەی کە لە دەرەوەی سەرکردایەتی یەکێتین مافی دەنگدانیان نییە".
دڵپاک تاهیر وتی "کۆبوونەوەکان بە باشی دەڕۆن و رۆژانە گفتوگۆ لەسەر ماددە و بڕگەکانی پەیڕەوەکە دەکەین، هەروەها ئەگەر گفتوگۆی ئەو کەسانەی لە دەرەوەی لیژنەکەمانە کاریگەری نەبێت لەسەر کارەکانمان ئەو کاتەی بۆمان دیاریکراوە بۆ تەواوکردنی کارەکان کە 25ی کانونی دووەمی 2020 تەواو دەبین".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی "ئێمە پێداچوونەوە بەو پڕۆژەیە دەکەین بۆ ئەوەی بیگونجێنین لەگەڵ ویست و خواستەکانی سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتی و خەڵک".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "دوای ئەوەی ئێمە پڕۆژەکەمان ناردووە ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەوێ جارێکی دیکە بڕگە بە بڕگە دەخوێندریتەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت ئەوەی کە دەنگی زۆری هێنا تێدەپەڕێنرێت، هەروەها ئەوەی کە تێبینی هەبوو لەسەر پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و جارێکی دیکە دەنگی پێ دەدرێتەوە".
لە کۆتایشدا دڵپاک تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژی 25ی کانونی دووەمی 2020 ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات".