عیراقی
وردەکاری لێبڕینەکان و پشکی هەرێم لە پرۆژە یاسای 2021ـی عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی عریاق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی پەسەندکرد و بەپێی پڕۆژە یاساکە باج خراوەتەسەر مووچەی فەرمانبەران بەجۆرێک تا 500 هەزار دینار هیچی لێنابڕدرێت.
لێبڕینەکانی لەناو پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی بەم شێوەیە 750 هەزار دینار 3.3% باجی دەخرێتەسەر واتا 25000 دیناری لێدەبڕدرێت, یەک ملیۆنێك دینار 5%ی لێدەبڕدرێت واتا 50 هەزار دینار, یەک ملیۆن و 500 هەزار %10ی لێدەبڕدرێت واتا 150 هەزار دینار.
وەک لە خشتەکەدا روونکراوەتەوە هەتا بڕی مووچە زیاتربێت پارەی زیاتری لێدەبڕدرێت، جگە لەوەش مووچەی پەرلەمانتار و وەزیرەکان %30 و هەرسێ سەرۆکایەتیەکە %40 دەبڕدرێت.
ئەوەش هاتووە پڕۆژەکە لەسەر بنەمای هەناردەکردنی 3 ملیۆن و 250 هەزار بەرمیل نەوت دانراوە، کە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی کوردستانە، وە یەک بەرمیل نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێنراوە و نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلاریش بە 145 هەزار دینار دیاری کراوە.
باس لەوەش کراوە پشکی هەرێمی کوردستان بەڕێژەی %12, 67 دیاریکراوەو بە بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنان و سیادی نزیکەی 13 ترلیۆن و 500 ملیار دینارە، لەبەرامبەردا دەبێت 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە فیدراڵیەکان ڕادەست بکات.
ئاماژە بەوەش کراوە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان پارەیەکی زۆرە و بەشی تەواوی مووچەی مووچەخۆران و ژمارەیەکی زۆریش پڕۆژە دەکات، جگە لەوەش زیاتر لە 200 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆی بۆ دەمێنێتەوە، دەتوانێت لەم پارەیە هەم پارەی کۆمپانیاکانی نەوت بدات هەم قەرزیشی لێبداتەوە.
ئەوەی ئێستا گرنگە تێپەڕاندنی پڕۆژەکەیە لە پەرلەمانی عیراق، ئەمەش پێویستی بەوەیە لەپاڵ ئەو وەفدەی لە بەغدایە، وەفدێکی تریش بچێتە بەغدا و لایەنەکانی شیعە ڕازی بکەن کە لە پەرلەمان دژی بەشە بودجەی هەرێم نەوەستنەوە و یاساکە تێپەڕێت، ئەگەر نا ئەوا ساڵی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵ زۆر خراپتر دەبێت.