عیراقی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە لە عیراق
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت لە داهاتوودا ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی کۆرۆنا هەیە لە عیراق، بەڵام تائێستا ئەو ڤایرۆسە دەرنەکەوتووە.
وائیل حتاحت، بەڕێوەبەری تیمی فریاگوزاری لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتی "دەکرێت ئەو ڤایرۆسە نوێیەی لە وڵاتی بەریتانیا بڵاوبووەتەوە بگاتە عیراق، بەڵام تائێستا هیچ حاڵەتێکی ئەو ڤایرۆسە لە عیراق دەرنەکەوتووە".
حتاحت وتیشی "نەوەى نوێی کۆرۆنا لە 70% زیاتر ئەگەرى بڵاوبوونەوەى هەیە بەراورد بە نەوەى پێشوو، بەڵام مەترسیدارتر نییە".
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە کە پێی دەڵێن "نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا" بەو هۆیەوە بەشێک لە خوێندنگەکانی ئەو وڵاتە داخراوە.