عیراقی

بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتینە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە عیراق کەرەنتینە رابگەیەنێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارەکە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان و شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە داخستنی سەرجەم دەروازە وشکانییە سنوورییەکان".

هەروەها بڕیار درا "سەرجەم رێستۆرانت و مۆڵ و چێشتخانەکان و پارکەکان و شوێنە گەشتیارییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێن، هەروەها بڕیارەکە لە 24ی کانونی یەکەمی 2020وە دەچێتە بواری جێبەجێکردن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "حکومەتی عیراق بڕی 15 ملیۆن دۆلاری داوە بە کۆمپانیای  فایزەر بەمەبەستی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا"، هەروەها داواش لە خوێندنگە و قوتابخانەکان کراوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لەپێناو سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتانی (بەریتانیا، باشووری ئەفریقا، ئوسترالیا، دانیمارك، هۆڵەندا، بەلجیكا، ئێران، ژاپۆن و هەر دەوڵەتێكی دیكە، كە وەزارەتی تەندروستی دیاری دەكات) و هەروەها قەدەغەكردنی هاتنی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە بۆ عیراق.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان