کوردستانی

پڕۆژە یاسای چاکسازی رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پڕۆژە یاسای چاکسازی رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژی پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020 پڕۆژە یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەندکرا ئەندامێکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پڕۆژە یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە.

خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان هەر یاسایەک لە پەرلەمان پەسەند کرا پێویستە لە ماوەی 15 رۆژ یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکرێت".

باسی لەوەشکرد "ئێستا یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە لە پەرلەمانی کوردستانەوە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە بەمەبەستی دەرچوواندنی".

خەدیجە عومەر وتیشی "دوای ئەوە یاساکە لە رۆژنامەی وەقایف بڵاوکرایەوە یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت بڕیار لەسەر رەتکردنەوەی یاساکە بدات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال