کوردستانی

مەلا بەختیار: کوردستان لەوپەڕی لاوازی عیراقدا، بە لاوازی دانوستانی ئەمجارەی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: کوردستان لەوپەڕی لاوازی عیراقدا، بە لاوازی دانوستانی ئەمجارەی کرد
مەودا میدیا- 

مەلا بەختیار، سیاسەتڤان و رۆشنگەری باشووری کوردستان رایدەگەیەنێت پێیوایە، شاندی دانوستانکار لە خراپترین دۆخدا، پشووی دانوستانیان درێژ بوو ئەتەکیەتی گفتوگۆیان شیاو بوو، ئاماژەی بەوەشکردووە کوردستان لەبەر نەبوونی ئەو بنەمایانەی دانوستان، لەوپەڕی لاوازی عیراقدا، بە لاوازی دانوستانی ئەمجارەی کرد.

مەلا بەختیار، سیاسەتڤان و رۆشنگەری باشووری کوردستان لە میانەی وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای مەودا میدیا بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی (دانوستانی ئەمجارە.. لە چ دۆخێکدا دەکرێ؟) نووسیوویەتی "دانوستان بەپێی دۆخی سیاسی و سەنگی هێزەکان، بەرنامەکەی دیاری دەکرێت و ئاکامەکەی دەردەکەوێت، هێزی بەهێزی دەوڵەتان و لایەنە سیاسییەکان، مەرجەکانی هێزی لاوازتر لە خۆیان لە دانوستاندا، قبوڵ ناکەن. ئەمە سەرەتای تێگەیشتنە لە بنەماکانی دانوستان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دوای نووسینی دەستوور، ئێستا (15) ساڵ تێپەڕیوە، جارێکی تر کورد و بەغدا لە دانوستانێکی گەلێ هەستیاردان. هەستیار، نەك لە بارەی سیاسی و یاساییەوە، بەڵکو سەبارەت بە بودجە و مووچە، چونکە سیاسەتی ئابووری هەرێمی کوردستان، شکستی خواردووە".

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا دەڵێت "سەرەڕای هەموو ئەو بۆچوونانە، پێموایە، شاندی دانوستانکار، لە خراپترین دۆخدا، پشووی دانوستانیان درێژ بوو ئەتەکیەتی گفتوگۆیان شیاو بوو، پەرۆشییان مایەی رێزە، بەڵام سەرخستنی دانوستان، هاوسەنگی هێز و سەرکەوتنی حوکمڕانی و شەفافیەتی دارایی، دەستەبەری دەکات کە بەداخەوە، کوردستان، لەبەر نەبوونی ئەو بنەمایانەی دانوستان، لەوپەڕی لاوازی عیراقدا، بە لاوازی دانوستانی ئەمجارەی کرد".

کرتە لەم لینکەی خوارەوە بکە و خوێنەری وتارەکە بە
Qaiwan
Qaiwan