کوردستانی
کەمئەندامان بەشێوەیەکی جیاواز ناڕەزایەتییەکانیان دەربڕی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەمئەندامانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی ناڕەزایەتییان پیشاندا بەرامبەر بە یاسای چاکسازی و ئەو نادادپەروەرییەی کە هەیە لە مووچەکانیاندا.
سامان حسێن، لێپرسراوی رێکخراوی کەمئەندامانی کوردستان بەمەودا میدیای راگەیاند "گردبوونەوەی ئەمڕۆمان لەسەر دوو تەوەربوو یەکەم ئەوەبوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاسای چاکسازی پەسەند نەکات".
ئاماژەی بە تەوەری دووەم کرد وتی "لە گردبوونەوەکەی ئەمڕۆماندا بەرواردی مووچەی کەمئەندامان و پەرلەمانتارانمان کرد کە 150 هەزار دینار و 8 ملیۆن دینارە، ئەمەش جیاوازییەکی گەورەیە لەنێوانیان ئەمەش نادادپەرەرییە".
سامان حسێن وتیشی "ئێمە پەیامی خۆمان گەیاندووەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشکم یاساکە پەسەند نەکات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020 پڕۆژە یاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پەسەندکرا، لە ئێستادا یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کراوە.