عەلی  عەبدولسەمەد

عەلی عەبدولسەمەد

هیچێتی دنیا لە ئەندێشەی مەولانا و مەحویدا

دنیای ناچیزە و کاتی لەنێو ئەندێشەی ئەزموندارانی رۆح و دڵدا، لەنێو ئەندێشەی رێبوارانی رێگەی عیشق و حەقیقەتدا، یارییەکی بێ مانا و منداڵانەیە، یارییەک کە هەر وەک منداڵ وڕك دەگرین بۆی و کەچی هەر زوو ژیر دەبینەوە و فڕێی دەدەین.

بە خودی دەستەواژە قورئانییەکەیشی کە دەفەرمووێت (و مالحیاە الدنیا لا لهو و لعب) ژیانی کاتی دنیا جگە لە یاری و گاڵەتە و گەپێکی منداڵانە، هیچی دیکە نییە. لەنێو ئەندێشەی یەكێك لە مرۆڤە مەزنەکانی وەک مەولانای رۆمیدا، دنیا هیچ و ئەهلی ئەم دنیایەش هەر هیچ، لەنێو رۆحی ئەم مرۆڤە مەزنەدا، دنیا جگە لە قوربانیدان بۆ عیشق و جگە لە رێگەی  عیشق، نە دنیا و نە رێگەیەکی دیکە قابیلیەتی قوربانیدان نین و ئەوەی کە هەیە تەنها بوونێکی هیچانەیە.

کە لێرەشدا یەکێك لە منەوەرەکانی کورد  کە مەحوی شاعیرە، لە جوانترین شیعر و دەربڕینی خۆیدا هیچێتی دنیامان بۆ بەیان دەکات و پێمان دەڵێت:
بە ئاوی تێگەیشتین دنیا هەر سەرابێـــک بوو،  لەو شکیشە مەلەی مەخلوق 

دنیا لە ئەندێشەی مەحویدا جگە لە سەرابێک هیچ شتێکی دیکە نییە، سەرابێكی فریودەر و هەڵخەڵەتێنەر کە ئێمەی مرۆڤ وەک ئاوێکی تاسەشكێن دەیبینین و گلەیی مەحویش "لە نیوە دێڕی دواتردا دەردەکەوێت کە خەڵکی لەم هیچێتییە تێناگەن و مەلەکردنی ئەوان لە وشکی دایە نەک لەنێو ئاوێکی حەقیقیدا.

بەو مانایەی ئەهلی دنیا هێندە تەماسیان گرتووە بە دنیاوە کە بیریان چووەتەوە، دنیای ئێرە سەرابێکی خەیاڵاوییە نەوەک دنیا و ژیانی حەقیقەت و جاویدان. هیچێتییەک کە زۆرینەمانی کردووەتە قوربانیی خەیاڵی مانەوەیەکی هەمیشەیی.

هەر ئەمەشە هەستی تەنهایی و نامۆیی لە نێو دەروونی مرۆڤی مۆدێرنەدا دروست دەکات و تەمەن و ژیانی کاتی ئێرە وەک مانەوەی هەمیشەیی دەبینێت و بۆ لەدەستدان و بەدەستهێنانی شتانێك، هەر زوو دە گۆڕێت یان تێک دەچێت نەوەک کاتانێکی هێجگار کەم.

وەک هایدگەر کە دەڵێت مرۆڤ تەنهایە و دواتر عەلی شەریعەتی وتی "نەخێر مرۆڤ تەنها نییە وەک هایدگەر دەڵێت، بەڵکو مرۆڤ نامۆیە و نامۆیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە نیشتمانە حەقیقییەکەی خۆیی دوورکەوتووەتەوە و دابڕاوە و هاتووەتە ئەم دنیا تاراوگەیە کاتیە و رۆژێك دێت بە گەڕانەوەی بۆ نیشتمانی حەقیقی خۆی، هەستی ئەو نامۆییەی لەلا نامێنێت.
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan