ئابووری

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

داهاتی هەفتەی رابردووى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە زیاتر لە نۆ ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕى شەفافییەت بڵاویکردەوە "کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین بۆ هەفتەى رابردوو نۆ ملیار و 264 ملیۆن و 789 هه‌زار و 294 دیناربووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە 89٪ی داهاتی هەفتەی رابردووى پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بەشێوەی نەختینە بووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan