کوردستانی
چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له راگه‌یه‌نراوێكدا 3 په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاند، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه داوه فراكسیۆن و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه به‌لاڕێدا ده‌برێت.
هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران دیاری ئه‌نوه‌ر، مه‌م بورهان قانع، سیروان بابان، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه و جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاند و بڕیاریاندا وه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی كوردستان بمێننه‌وه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌و 3 په‌رله‌مانتاره‌دا هاتووه "چەند مانگێكە بەهۆی بە لاڕێدابردنی فراكسیۆن و جوڵانەوەی نەوەی نوێ وە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە، هیچ پەیوەندییەكمان بە فراكسیۆن و جوڵانەوەكەوە نەماوە، هەربۆیە لە ئێستایشەوە بە فەرمیی جیابونەوەی خۆمان رادەگەیەنین و وەكو پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان دەمێنینەوە.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و 3 په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن "ئێمە خەڵكانێكین، پارەی خەڵكمان نەخواردوە و پارەی حكومەتیشمان لانییە (بەڵكو پارەیشمان لای حكومەتە) و موزایەدەیش بەسەر دەنگدەران و هاوپیشە و خەڵكانی غەدرالێكراوی كوردستان-ەوە ناكەین و بەڵێنیش دەدەین هەمیشە لە سەنگەری بەرگریكردن دا دەبین لە ماف و داخوازیی رەوای دەنگدەران و خەڵكی جوامێری كوردستان.
هه‌ر 3 په‌رله‌مانتاره‌كه دوو پاتیشی ده‌كه‌نه‌وه "وەكو ئەوەی پێشتر بەڵێنمان بە دەنگدەرانمان دابوو، بە هەموو شێوەیەك مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانیی رەتدەكەینەوە، وەك ئەوەی بۆ پەرلەمانتاران بڕاوەتەوە و تەنانەت ئەگەر پێویست بێت ئامادەین دەستەبەرداری مووچەی پارلەمانیی-ش ببین".