کوردستانی

"ئاڵۆزییه‌كانی عیراق كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم داناوه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"ئاڵۆزییه‌كانی عیراق كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم داناوه‌"
مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێم ده‌ڵێت ئاڵۆزییه‌كانی عیراق كاریگه‌رییان داناوه‌ له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێم و هاتنی گه‌شتیاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ ناوخۆی عیراق رێژه‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌.

نادر رۆستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی شاره‌كانی خوارووی عیراق بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شتیاری بیانی كه‌متر روو له‌عیراق بكه‌ن، به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌ عیراق گه‌شتیارانی بیانی هه‌مان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌ن و متمانه‌ به‌وه‌ ناكه‌ن هه‌رێمی كوردستان ئارامه‌ و گه‌شتیاران ده‌توانن سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان وتی "له‌دوای ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانی تری عیراق، هاتنی گه‌شتیاران له‌ شاره‌كانی خوارووی عیراق بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه‌، هاوڵاتیانی شاره‌كانی خوارووی عیراق بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كانیان و به‌سه‌ربردنی كه‌شێكی ئارام روو له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان