ئابووری
كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی كانونی دووه‌می 2020، كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابووری داڤۆس له شاری داڤۆسی سویسرا ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات، له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و بازرگان و كه‌سایه‌تی ئابووری به‌شداری ده‌كه‌ن له‌وانه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ئاشكرا كرد له كۆڕبه‌ندی داڤۆس چاوی به چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌كه‌وێت ئه‌وانیش بریتین له هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح،سه‌رۆككۆماری عیراق و سیمۆنیتا سۆماروگا، سه‌رۆكی سویسرا و عیمران خان، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو له كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس بڕیاره نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
كلاوس شواب، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس كه هاوكات دامه‌زرێنه‌ری كۆڕبه‌نده‌كه‌یه رایگه‌یاند "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و گرێتا تانبێرگ، چالاكوانی بواری ژینگه به‌شداری كۆڕبه‌ندی داڤۆس ده‌كه‌ن".
ئه‌مساڵ له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا 677 سه‌ركرده و به‌رپرسی باڵای جیهان به‌شدار ده‌بن و 175 پانێڵ و گفتوگۆی تایبه‌ت له‌سه‌ر 7 بواری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چن.