کوردستانی

ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ده‌رمان داده‌خرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ده‌رمان داده‌خرێن
مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان و پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه‌، هه‌ستاون به‌داخستنی 33 كۆمپانیای ده‌رمان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ دووه‌مین قۆناغی چاكسازی له‌ بواری ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كان و پێوه‌ری نوێی مۆڵه‌ت نوێكردنه‌وه‌ و كۆگاكردن، بڕیاریدا به‌ داخستن و له‌ كار راگرتنی كار و چالاكیی 33 كۆمپانیای ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌ هه‌رێمی كوردستان".

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی جۆریی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی  و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و دام و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونی و پاڵپشت به‌م بڕیاره‌ش هیچ كار و چالاكییه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ئه‌نجام نادرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان