کوردستانی

له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی مریشكی زیندوو روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌باره‌ی گرانبوونی نرخی مریشكی زیندوو روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ نرخی مریشكی زیندوو له‌ بازاڕه‌كاندا گرانبووه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانیش ده‌ڵێت چه‌ند هۆكارێك بوونه‌ته‌ هۆی گرانبوونی نرخی مریشك و ره‌نگه‌ ماوه‌ی  2 هه‌فته‌ بخایه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ نرخی مریشك هه‌رزان ده‌بێته‌وه‌.

سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌ مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "چه‌ند هۆكارێك وایانكردووه‌ نرخی مریشكی زیندوو به‌رز ببێته‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان زیانێكی زۆریان كردووه‌ و كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانیان داخستووه‌، هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی شاره‌كانی خوارووی عیراق كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاره‌كانی خوارووی عیراق داخراون به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ مریشك هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی خوارووی عیراق ده‌كرێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی وتی"ئێمه‌ بڕیارێكمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌ركات نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك گه‌یشته‌ 3 هه‌زار و 500 دینار ناهێڵین مریشك هه‌نارده‌ی خوارووی عیراق بكرێت، وه‌ ئه‌م به‌رزربوونه‌وه‌یه‌ش كاتییه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌ بخایه‌نێت و دواتر نرخی مریشكی زیندوو هه‌رزان ببێت".

به‌ پێی زانیارییه‌كانی مه‌ودا میدیا دوایین به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشكی زیندوو گه‌شتووه‌ته‌ سه‌روو 3 هه‌زار دینار.  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان