کوردستانی

مەلا بەختیار: زەنگی لەناوچوونی هەرێم لێدرا، کەچی حزبەکان لە هەوای حزبایەتی ناکەون

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا بەختیار: زەنگی لەناوچوونی هەرێم لێدرا، کەچی حزبەکان لە هەوای حزبایەتی ناکەون
مەودا میدیا-

مەلا بەختیار دەڵێت پارەی ئەم "شەمشەمەکوێرانە بدرێت بە هەژاران تێریان دەکات" و ئاماژە بەوەش دەکات کە زەنگی لەناوچوونی هەرێمی کوردستان لێدراوە.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە وتارێکی نوێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ هەرێمی کوردستان ساڵی 2021 ساڵێکی خراپتر دەبێت لە ساڵی ڕابردوو.

لە وتارەکەیدا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەکردووە "پارەی ئەم شەمشەمەكوێرانە بدەنە ماڵە هەژار، نیوەیان تێر دەكرێت"‌، نوسیویشیەتی "ئەوەتا زەنگی لەناوچونی هەرێم لێدرا كەچی حزبەكان، هەرلایەكیان لە هەوای حزبایەتی ناكەون، بازاڕی گومرگەكان بۆ گیرفانەكان گەشە، كەچی موچەی خەڵكەكە سارد و سڕە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتی ئاماکەی بەوەشکردووە "سەركردایەتیی سیاسی، نە دەستكاری حكومەت دەكات، نە كۆنترۆڵی داهات دەكات، نە كۆنگرەی نیشتیمانیش بۆ چارەسەری كێشەكان دەبەستێت".

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتارەکە کرتە لەسەر ئەم بەستەرە بکە

 

Qaiwan
Qaiwan