مەلا بەختیار
زەنگی كۆتایی هەرێم لە ساڵی نوێدا
مەلا بەختیار
ئەمساڵ، خۆم لە قەرەی پیرۆزبایی ساڵی نوێ نەدا، چونكە ئەمساڵیش 2021 دۆخی سیاسی كوردستان و بژێوی خەڵك باشتر نابێ، پار، وتمان هیوادارین ساڵی (2020) باشتر بێت كەچی خراپتر كرا.
كۆتایی ئەمساڵ وەفدی كوردستان كە لەبەغدا گەڕایەوە، لەناو پەرلەماندا وتیان "پیلانەكە لە بەغدا توندە و رەنگە هەرێمی كوردستانیش نەمێنێ"، بەندە پێم وا نییە هەرێم نەمێنێ، پێشتر وتومە "هەرێم لە قاڵب دەدرێت".
لە ناو شۆڕشدا.. لە ئەنفالەكانیشدا، لە كیمیاباراندا و لە راگواستندا هەرگیز نەوتراوە شۆڕشەكە دەبەزێت، كەچی ئێستا دوای (29) ساڵ حوكمڕانی، تازە تازە، سەرئەنجامی نەخوێندنەوەی بابەتیانەی رووداوەكان دوور لە ئەقڵیەتی تەسكی حزبایەتی- حوكمڕانی، بەداخەوە، ئەقڵیەتی سیاسەتی سەپاندنی حزب، لە بری سەرخستنی ئەزمونەكە، هەرێمی كوردستانی لەم دۆخەدا گەیاندە بنبەست كە دەكرا كوردستان لە وڵاتێكی وەكو سەنگاپورە نزیك بخرێتەوە، بەڵام ئەگەر قازانج سەری مایە نەخوات باشە.
دۆخێكی ئاوا كە مووچە نەبێت، پاشەكەوتی مووچەخۆر خورابێت و خەڵك بێزاربێت، پەیوەندیی حزبەكان لە بری هاوپەیمانی، خەریكی شەمشەمەكوێرەكانی فەیسبووكی فەیكن، پارەی ئەم شەمشەمەكوێرانە بدەنە ماڵە هەژار نیوەیان تێر دەكرێت.
ئەوەتا، زەنگی لەناوچوونی هەرێم لێدرا كەچی حزبەكان، هەرلایەكیان لە هەوای حزبایەتی ناكەون، بازاڕی گومرگەكان بۆ گیرفانەكان گەشە.. كەچی مووچەی خەڵكەكە.. سارد و سڕە.
سەركردایەتیی سیاسی، نە دەستكاری حكومەت دەكات، نە كۆنترۆڵی داهات دەكات و نە كۆنگرەی نیشتیمانیش بۆ چارەسەری كێشەكان دەبەستێت.
ـ چەند حكومەت لەلوبنان سەرەنجامی قەیرانی سیاسی - دارایی گۆڕدراون؟
ـ چەند حكومەت لە عێراق، سەرەنجامی قەیران گۆڕدراون؟
ـ چەند حكومەت لە جەزائیر، سودان، لیبیا و یەمەن گۆڕدراون؟
حكومەتی كوردستان، لەو حكومەتانە زیاتر توانای ئابوری شكستی خواردووە. كەچی لە (29) ساڵی رابردوودا، بۆ یەكجاریش حكومەت هەموار نەكراوەتەوە، ئەمە لە كاتێكدا، هەمواركردنی حكومەت.. بە گۆڕینی چەند وەزیرێك و پۆستێك ئاساییە، بەڵام ئەقڵیەتە حزبایەتیە تەسكەكەی حوكمڕانی، رێی لەم هەمواركردنەش گرتووە.
لە كۆتاییدا دەڵێم "هیوادارم ئەمساڵ خراپتر نەبێ لە پار، هەتا نەڵێین، ساڵ بە ساڵ خۆزگەمان بە پار".