مەلا  بەختیار

مەلا بەختیار

ئازادكردنی گیراوە مەدەنییەكان ‌و جاشی 140

لە كوردستاندا یەكەمین جار نییە خۆپیشاندان دەكرێ‌، دواجاریش نابێ‌. هەموو جارێكیش، چەندین هەڵسوڕاوی خۆپیشاندانەكان گیراون وئازاد كراون.

بەرپرسیارێتی خۆپیشاندانەكان، لەسەر سیاسەتی شكستخواردووی ئابووری حكومەتە، بەڵام بارەگا و ئۆفیس سوتاندن، كارێكی دژە یاسا و نابەجێیە، تەنانەت نابوتكردنی خەباتی مەدەنیشە.

لەناو خۆپیشاندەرەكاندا، نووسەر و سیاسەتمەداری دوای راپەڕین و یئەندام پەرلەمانی خولی پێشوو گیراون،  باوەڕناكەم ئەمانە، پوشێكیان سوتاندبێ‌، بەڵكو ئاشكرا دژی توندوتیژیش قسەیان كردووە؛ تكایە، ئەگەر گرتنیان هۆكاری دۆخەكەی خۆپیشاندانەكە بووبێ‌، با نەبێتە گیرانی سیاسی و پێشێلكاریی ئازادی هەڵسوڕان؛ بۆیە، هەقە گیراوە سیاسییەكانئازاد بكرێن، ئەوانەی بارەگا و بنكەشیان سوتاندووە، بە بەڵگە لەسەریان بسەلمێنن و یاسایان بسەپێننە سەر. ئەگەر هەڵسوڕاوە خاوەن هەڵوێستە مەدەنییەكان ئازاد نەكرێن، بێگومان گرتنەكەیان رەهەندی دژە دیموكراسی وەردەگرێ‌ و لێكەوتەی خراپیشی لێدەكەوێتەوە.

تكایە گیراوە مەدەنییەكان ئازاد بكەن و لەم دۆخەدا، حكومەت و پەرلەمان خۆی:

یەكەم: بۆ جاشەكانی 140 تەرخان بكات. جاشی 140 ئەوانەن لە كەركوك دروستكراون و بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكانی تریش ئەتەنێتەوە.

دووەم: بۆ چارەسەری مووچەی خەڵك و پاشەكەوتی مووچە؛ ئەمجارەیان باشتر لە جارەكانی پێشوو، وەفدی حكومەت لە بەغدا دانوستان دەكات، رەنگە بەم سیاسەتە نیمچە چارەسەرێك بدۆزرێتەوە.

سێیەم: بۆ كۆنترۆڵكردنی دەروازە سنوورییەكان و نەوتی دزراوی بادینان و سۆران.

چوارەم: دانانی دادگای تایبەتی بۆ سزادانی گەندەڵەكان كە زیاتر لە (700) كەیسی گەندەڵكار لە دادگادا، كە رووی هەڵهێناوە!

دڵنیام.. حزبەكانی ناو حكومەت، رۆژنامە بەناوبانگەكانی ئەمەریكا و بریتانیا دەخوێننەوە، كە رەخنەی توند لە حكومەت لەسەر خۆپیشاندانەكان و گیراوە مەدەنیەكان ئەگرن!

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan